Erbil 31°C یەکشەممە 23 ئاب 14:52

لە خەبات تەرمی یەکێک لە خنکاوانی زێی گەورە دۆزرایەوە

100%

دوای سێ ڕۆژ لە گەڕان و پشکنینی بەردەوام، تیمەکانی بەرگریی شارستانی توانییان تەرمی یەکێک لەو دوو گەشتیارە بدۆزنەوە کە لە ڕووباری زێی گەورە خنکابوون.

ڕۆژی هەینی 21ـی ئاب، چەند گەشتیارێکی عەرەب کە دانیشتووی شاری هەولێرن، بە مەبەستی مەلەکردن سەردانی ڕووباری زێی گەورەیان لە سنووری قەزای خەبات کردبوو، بەڵام بەهۆی نەشارەزاییان لە شوێنەکە، دوو لەو گەشتیارانە خنکان.

مەلا حازم گۆران، بەرپرسی تیمی ژێرئاوی سەر بە بەرگریی شارستانیی خەبات بە سالار نامیق پەیامنێری کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: دوای هەوڵێکی زۆری تیمەکانیان، کەمێک پێش ئێستا توانییان تەرمی یەکێک لە خنکاوەکان لە ئاوەکە دەربهێنن و ڕەوانەی بنکەی تەندروستی سارێژی بکەن لە خەبات.

لەلایەکی دیکەوە، مەروان زراری، بەڕێوەبەری بنکەی تەندروستیی سارێژ ئاماژەی بەوە کرد، تەرمی یەکێک لە گەشتیارە خنکاوەکان گەیشتووەتە بنکەکەیان و دوای ئەنجامدانی پشکنینی سەرەتایی، بە ئەمبوڵانس ڕەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کراوە، تاوەکو دوای توێکاری ڕادەستی کەسوکارەکەی بکرێتەوە.

تاوەکو ئێستا گەڕان بەدوای تەرمی گەشتیاری دووەمدا لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانییەوە بەردەوامە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.