ئەمڕۆ شەممە 22ی ئاب، ڤلادیمێر پووتین سەرۆكی ڕووسیا دووپاتی كردەوە، كە ئه‌و پێشنیارانه‌ی كه خراونه‌ته‌ڕوو بۆ یەكلاكردنەوەی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئۆكراینا قبوڵكراو نین.
لە بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڤلادیمێر پووتین ڕایگەیاند، ئەو پێشنیازانە كە پێمان گەیشتووە سەبارەت بە یەكلاییكردنەوەی جه‌نگ لەگه‌ڵ ئۆكراینا قبوڵ ناكرێت و به زیانی ڕووسیا كۆتایی دێت.
ئاماژەی بەوەشكرد : ڕژێمی كیێڤ هێزه‌كانی ئازادكردووه بە ئامانجی زیانگەیاندن بە ژێرخانی ئابووری ڕووسیا و دامه‌زراوه سه‌ربازی و پیشه‌سازییه‌كان، بۆ ئه‌مه‌ش وه‌ڵامی توندی وه‌رگرتووه.
له كۆتایدا پووتین ده‌ڵێت: وڵاتانی ڕۆژئاوا دنه‌ی ئۆكراینا ده‌ده‌ن و پشتگیریی لۆجیستی و دارایی ده‌كه‌ن ، ئه‌مه‌ش نیازباشی نییه به‌رامبه‌ر رووسیا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.