Erbil 31°C پێنجشەممە 17 ئەیلوول 08:33

عومان : ئه‌مه‌ریكا به‌ نهێنی له‌گه‌ڵ حووسییه‌كان كۆبووه‌ته‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی ئه‌یلوول، ئاژانسی ڕۆیته‌رز لە سەرچاوەکانەوە ڕایگەیاندووه‌، کە بەرپرسانی ئەمریکی لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا لە سه‌ڵته‌نه‌تیی عومان به‌ نهینی کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ حووسییەکان ئەنجام داوە.

سەرچاوەکە كه‌ نه‌یویستووه‌ ناوی ئاشكرا بكرێت بەپێی ئاژانسی ڕوویترز ڕایگەیاندووە: "بەرپرسانی ئەمریکی لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا لە دەسەڵاتدارێتیی عومان کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ حووسییەکان ئەنجام داوە."

به‌ پێی سه‌رچاوه‌كه‌: "له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا حوسییەکان بەرپرسانی ئەمریکییان ئاگادار کردووەتەوە کە نیازیان نییە هێرش بکەنە سەر کەشتییەکانیان و پابەندن بە ئاگربەستەوە."

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: "كۆبوونه‌وه‌ی لایەنی ئەمریکی لەلایەن فەرمانبەرانی باڵیۆزخانەکەیان لە عومان نوێنەرایەتی کراوە، لە کاتێکدا شاندی حووسییەکان له‌لایه‌ن بەرپرسێکی باڵای نیشتەجێی مەسقەت به‌ڕێوه‌چووه‌. "

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.