Erbil 31°C پێنجشەممە 17 ئەیلوول 08:33

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق دەکات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی ئه‌یلوول، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە نیکۆلۆ فۆنتانا باڵیۆزی ئیتالیا له‌ عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا و جەخت لە پێویستی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیتالیا و بەردوامبوونی پشتیوانیکردنی پێشمەرگە کرایه‌وه‌.

هەروەها باس لە کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ کرا و لەمبارەیەوە ، سەرۆکی حکوومەت جەختی لە پاراستن و ڕێزگرتن لە مافە دەستووریی و بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵی 2027 کردەوە کە پێویستە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە تەرخان بکرێت.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ، تۆماسۆ سانسۆنێ كونسوڵی گشتیی ئیتالیا له‌ هه‌رێمى كوردستان ، کورتەیەکی دەربارەی کارکردنیان بۆ بنیاتنانی باڵاخانەی نوێی کونسوڵخانەکەیان لە هەولێر خستەڕوو .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.