ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی ئه‌یلوول، ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئه‌مریكی له ڕاپۆرتێكیدا بڵاویکردووه‌ته‌وه، کە جەنگ لەگەڵ ئێران بووەتە هۆی کەمبوونی ستراتیژیی چه‌كی ئەمریکا له کۆگاكاندا.
له ڕاپۆرته‌كه‌ی وۆڵ ستریت جۆڕناڵدا هاتووه: پشکنەری گشتیی وەزارەتی جەنگی رایگه‌یاندووه: "کە جەنگ بووەتە هۆی کەمبوونی کۆگای ستراتیژی و قەیرانەکانی لە بنکەی دروستكردنی پیشەسازی چه‌كدا زیاتر كردووه بۆ دووبارە دابینکردنەوەی تەقەمەنییەکان ."
ڕاپۆرتەکە دەڵێت، ئەمریکا و ئێران لە کێبرکێیەکی توندان بۆ خسته‌ڕووی توانا لۆجیستیی و سه‌ربازییه‌كانیان له تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌ك و چه‌كه نوێیه‌كانیان و خستنه‌ڕووی ده‌رخستنی نوێترین سیسته‌می به‌رگرییان.
ئاماژە بەوەش كراوه: ئێران بڕیاری داوه ئەو مووشەکانە دەرهێنێت کە لە دامەزراوەکانی ژێر زەویدا هه‌ڵیگرتوون و بۆ كاتی پێویستی له جه‌نگدا به‌كارییان ده‌هێنێت.
لە بەرامبەردا ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بەرەو ڕووی ئاستەنگ بوونه‌ته‌وه لە پیشه‌سازی بەرهەمهێنانی چه‌كدا، کە ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی پەستان لەسەر دابینکردنی مووشەکی ڕێگریکەر لە سەرانسەری ناوچەکەدا.
بەپێی گوتەی بەرپرسانی عەرەبی و ئەمریکی.
جەنگ لە ئێران بووەتە هۆی داخورانی کۆگاکانی ئەمریکا لە مووشەکی ڕێگریکەر و چەکی هێرشبەری زۆر ورد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.