ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 16ی ئه‌یلوول، له‌میانی سه‌ردانی عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆ چین و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وڵاته‌كه چین به ڕوونی داوای له ئێران كردووه كه بازنه‌ی شه‌ڕ له‌گه‌ل ئه‌مریكا فراوان نه‌كات، چونكه ئه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌كدا نییه.
له ماوه‌ی ڕابردوودا چین و ڕووسیا به نهێنی به‌شێوه‌ی لۆجیستیی و جه‌نگیی یارمه‌تی ئێرانیان داوه دژی ئه‌مریكا، به‌ڵام ئێستا هه‌م رووسیا هه‌م چین له‌گه‌ڵ فراوانبوونی جه‌نگه‌كه‌دا نینه.
لای خۆیه‌وه، ) وانگ یی) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین له‌میانی دیداره‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ عێراقچی رایگەیاند: كە وڵاتەكەی نایه‌وێت ئالۆزییه‌كانی جه‌نگ له‌وه زیاتر ته‌شه‌نه بكات و بگاته یه‌مه‌ن و ده‌ریای سوور.
داواشی لە عێراقچی كرد كە له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای وڵاته‌كه‌ی هەوڵی كردنەوەی هاتوچۆی دەریایی لە گەرووی هورمز بدات و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، بەردەوامبوونی شەڕ لە بەرژەوەندی هیچ لایەكدا نییە و هانی واشنتن و تارانی بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێڕه‌وی سیاسی و دیپلۆماسی دوور له توندوتیژی.
له دیداره‌كه‌دا به بایه‌خه‌وه چین كه كڕیاری سه‌ره‌كی نه‌وتی ئێرانه جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه، كە پێویستە هاتوچۆی دەریایی لە گەرووی هورمز ئاسایی بێتەوە، ئه‌وه‌ش له پێناو ئه‌وه‌ی كه قه‌یرانی سووته‌مه‌نی له جیهاندا دروست نه‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.