ئهمرۆ چوارشەممە 16ی ئهیلوول، بەپێی ئامارێک کە وەزارەتی تەندروستی فەلەستین بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی ڕووخانی باڵەخانەیەکی شەش نهۆمی کە بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلەوە زیانی پێگەیشت بوو لە شاری غەززە.، 21 کەس گیانیان لهدهستداوه و کە 12 کەسیان منداڵ بوونه.
باڵهخانهكه کە لە هەر نهۆمێکدا لە چوار شوقە پێکهاتبوو، بەسەر خانوو و چادرەکانی دراوسێدا لە ناوچەی تەل ئەلحەوا لە شاری غەززە لە باکووری کەرتی غەززە داڕما.
ڕۆژنامەنووسانی ئاژانسی فرانس پرێس ڕایانگهیاندووه: کۆمەڵە کۆنکرێتی شکاوی زەبەلاح بهسهر خهڵكدا كهوتووه، کارمەندانی فریاگوزاریی بە جلوبەرگی پرتەقاڵی و زەردەوە بەسەریدا دەڕۆیشتن، خەڵکیش بەدوای ڕزگاربوواندا دەگەڕان، لەکاتێکدا بولدۆزەرێک کە ئاڵای میسری لەسەر هەڵدرابوو، سەرقاڵی لابردنی داروپەردووەکان بووه له دهوری باڵهخانهكه.
دوای ڕووداوهكه، بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ئەلشیفە لە شاری غەززە گەیشتنی سەرجەم کوژراو و بریندارەکانی پشتڕاستکردەوە و نەخۆشخانەکەش قەرەباڵغ بوو لە کەسوکاری قوربانییەکان.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان، زۆرینەی ڕەهای باڵەخانەکانی غەززە بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلەوە زیانیان پێگەیشتووە یان وێران بوونه ، بۆیه نابێت خهڵك له دهوری باڵهخانه وێرانهكان خهیمه ههڵبدهن و كۆببنهوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.