لە کەلار بەهۆی پێکدانانی ئۆتۆمبێلێک و ماتۆڕسکیلێکی سێتایە، لێخوڕی ماتۆڕسکیلەکە بەسەختی بریندار بوو و بۆ چارەسەری ڕەوانەی شاری سلێمانی کرا.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند: کەمێک پێش ئێستا، ئۆتۆمبێلێکی جۆری (نیسان ئاڵتیما) بە ئاراستەی گەڕەکی کەلاری کۆن ڕۆیشتووە، ماتۆڕسکیلێکی سێتایە لە گەڕەکی ئاوارەکانەوە هاتووە، لە ترافیکلایتی نزیک نەخۆشخانەی شەهید شێرەی نەقیب لەناو کەلار پێکیاندادا.
هاتوچۆی گەرمیان ئاماژەی بەوە دا، بەهۆی ڕووداوەکەوە لێخوڕی ماتۆڕسکیلەکە کە لەدایکبووی ساڵی 1993ـیە، بەسەختی برینداربوو و گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار، دوای وەرگرتنی چارەسەری سەرەتایی ڕەوانەی سلێمانی کرا.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، تیمی هاتوچۆ هێڵکارییان بۆ ڕووداوەکە ئەنجام داوە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە بۆ زانینی هۆکار و شێوازی ڕووداوەکە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.