له یاری كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تی تێنسی ئوسترالیا له ئاستی جووتی خانمان، هه‌ردوو كچه تێنسزان سامانتا ستۆرسۆرو چانج شوای نازناوه‌كه‌یان برده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له هه‌ردوو كچه تێنسزان تیمیا بابۆش و كریتسینا میلادینۆڤیچیان برده‌وه، له یاریه‌كه‌دا ستوسۆری كچه تێنسزانی ئوسترالی دووچاری دۆخێكی سه‌خت هات كاتێك له خالی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌و له‌به‌رده‌م هانده‌رانی وڵاته‌كه‌ی دوو هه‌ڵه‌ی له‌سه‌ریه‌كی ئه‌نجامدا، به‌ڵام چانچ شوای هاوكاره چینیه‌كه‌ی توانی به‌هانای بێت و ئه‌نجامی یاریه‌كه به‌قازانجی خۆیان بهكۆتابێنن، به‌مجۆره یاریه‌كه به دوو كۆمه‌له‌ی بێ وه‌ڵام به‌سه‌ركه‌وتنی ستۆرسۆرو شوای كۆتایی هات، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان، شه‌ش سێ، شه‌ش چوار بوو، به‌م مجۆره ستوسۆر بووه خاوه‌نی چواره‌مین نازناوی جووت كه له چوار پاڵه‌وانیه‌تیه گه‌وره‌كان به‌ده‌ستی دێنێت، هه‌رچی چانچ شوای چینیه ئه‌وا یه‌كه‌مین نازناوی له كاروانی وه‌رزشی خۆی له پاڵه‌وانیه‌تیه گه‌وره‌كان برده‌وه .
سامانتا ستۆرسۆر و چانج شوای نازناوی پاڵه‌وانیه‌تی تێنسی ئوسترالیا له ئاستی جووتی خانمان به‌ده‌ست هێنا
له‌یاری كۆتایدا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.