له‌یلا تاتڵی دایكی هونه‌رمه‌ند ئیبراهیم تاتڵیسه‌س دوای ئه‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت له باهچه‌لیئه‌ڤله‌ر گیانی له‌ده‌ست دا و له مزگه‌وتی زینجیرلی كویو نوێژی له‌سه‌ر كرا‌و دواتر به ئاماده بوونی ئیبراهیم تاتڵیسه‌س به‌ره‌و دوا مه‌نزڵگه‌ی به‌ڕێكرا.
له مه‌راسیمی بهخاكسپاردنهكهدا هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی توركیا گولبه‌ن ئه‌رگه‌ن له‌لێدوانێكدا بۆ راگه‌یه‌ندنكاران هیوای ته‌ندروستییه‌كی باشی بۆ ئه‌وانه خواست كه ماونه‌ته‌وه‌و گوتی، "له‌ده‌ستدانی دایك زۆر سه‌خته، یه‌زدان نیشانی هیچ كه‌سێكی نه‌دا''.
ئه‌رگه‌ن هیوای ته‌مه‌ن درێژی بۆ دایكی هه‌موو لایه‌ك خواست و گوتی، "رۆژێكی زۆر سه‌خته بۆ ئیبراهیم، یه‌زدان ئارامی پێ ببه‌خشێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه گۆرانیبێژ ئۆرهان گه‌نجه‌بای یه‌كێكی تر بوو له ئاماده‌بووانی مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنه‌كه و گوتی، ''دایكان شتێكی جیاوازن، منیش دایكم خۆشده‌ویست. خوا ئارامیمان پێ ببه‌خشێت. هه‌ر كه‌باسی دایكت كرد ته‌وژمی ئاو راده‌وه‌ستێت. چاره‌نووسی هه‌ر ئه‌وه‌نه بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.