Erbil 31°C یەکشەممە 04 تشرینی یەکەم 12:59

سەرۆکی حکوومەتی هەرێم و باڵیۆزی کرواتیا پتەوکردنی پەیوەندییەکانیان تاوتوێ کرد

100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە باڵیۆزی کرواتیا لە عێراق کرد و دۆخی گشتی و برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنەیان لە بوارە جیاوازەکاندا تاوتوێ کرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە 4ـی تشرینی یەکەمی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ئیڤان یوریچ، باڵیۆزی کرواتیا لە عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا .

سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بە دۆستایەتی و پەیوەندیی لەمێژینەی نێوان کوردستان و کرواتیا کرد و جەختی لە گرنگی بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە کردەوە.

باڵیۆزی کرواتیا خواستی وڵاتەکەی بۆ برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکان دووپات کردەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.