وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەنجامی زانکۆلاینی ڕاگەیاند، کە تێیدا لە کۆی نزیکەی 40 هەزار پێشکەشکار، زیاتر لە 39 هەزار قوتابی لە زانکۆ و پەیمانگە حکوومییەکان وەرگیراون.
ئەمڕۆ یەکشەممە 4ـی تشرینی یەکەمی 2026، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئەنجامی وەرگرتنی دەرچووانی پۆلی 12ـی ئامادەیی لە ڕێگەی سیستەمی "زانکۆلاین" بۆ ساڵی نوێی خوێندن بڵاو کردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: کۆی گشتیی پلانی وەرگرتنی قوتابییان بۆ زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ ئەمساڵی خوێندن بریتی بووە لە (65,324) قوتابی، لە بەرامبەریشدا کۆی گشتیی پێشکەشکاران گەیشتووەتە (39,950) قوتابی.
وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوەش داوە کە لە کۆی گشتیی پێشکەشکاران، (39,052) قوتابی لە زانکۆ و پەیمانگاکان وەرگیراون، هاوکات بەهۆی زیاتربوونی پلانی وەرگرتن لە ژمارەی پێشکەشکاران، (27,391) کورسیی خوێندن بە بەتاڵی ماونەتەوە.
بەستەری وەرگرتنەوەی ئەنجامەکان:
https://general.regayzanko.com/student/
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.