لە شاری کەرکووک کرێکارێک لە کاتی کارکردندا لەسەر ئەسکەلە کەوتە خوارەوە و بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا، بەمەش ژمارەی ئەو کرێکارانەی لەمساڵدا لەو شارە گیانیان لەدەستداوە بۆ 9 کرێکار بەرز بووەوە.
هەڵۆ جەباری، پەیامنێری کوردستان تیڤی ڕایگەیاند، لە شاری کەرکووک لە کاتی کارکردندا کرێکارێک بە ناوی (مەریوان زاهیر) لەسەر ئەسکەلە کەوتە خوارەوە و بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
پەیامنێری کوردستان تیڤی ئاماژەی بەوە کرد، بەپێی ئامارەکان، بەهۆی ڕووداوەکانی کارەوە تەنیا لەمساڵدا 9 کرێکار لە شاری کەرکووک گیانیان لەدەستداوە.
لە ساڵی 2025ـەوە تا ئەمڕۆ، ژمارەی ئەو کرێکارانەی لە کەرکووک لە کاتی کارکردندا تووشی ڕووداو بوون و گیانیان لەدەستداوە، گەیشتووەتە 27 کەس.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.