رووسیا پاڵپشتی له كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كات له سووریا و پێیباشه دوای كشانه‌وه‌ی ئەم هێزانەش لە ڕۆژئاوای كوردستان، هێزه‌كانی ڕژێمی دیكتاتۆری ئەسەد لەوێ جێگیر بكرێن و ئه‌وان ببنه شوێنگره‌وه‌ی ئه‌مریكا.
ماڵپه‌ڕی (سپۆتنیك)ـی رووسی لە زاری ماریا زه‌هارۆڤا گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا بڵاوی كردەوە "دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا بڕیاری دا هێزه‌كانی له سووریا بكێشێته‌وه، ئیدی گرنگه كورده‌كان له‌گه‌ڵ رژێمی سووریادا رێككه‌وتن بكه‌ن. ئێمه زۆر جار گوتوومانه له سووریا كورده‌كان رۆڵێكی گرنگیان هه‌یه و پارچه‌یه‌كی گرنگی خاكی سووریا‌ن، بۆیه بۆ پاراستنی ئه‌و ناوچانه‌ی كوردی لێیه، پێویسته له شوێنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا، هێزی حكوومه‌تی سووریا ئه‌ركی پاراستنی ئه‌و ناوچانه‌ی بدرێته ده‌ست".
باسی له‌وه‌ش كردووه، وه‌كو رووسیا پێیانباشه ئه‌مریكا هێزه‌كانی له سووریا ده‌كێشێته‌وه و پاڵپشتی لێ ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.