هەموو ساڵێك كە ریال مەدرید لە مۆندیالی یانەكان دەگەڕێتەوە بارودۆخی باش نییە ، ئەوا ئەمساڵیش هەمان سیناریۆ دووبارە دەبێتەوە ، لە دوو یاریدا تەنها یەك خاڵی بەدەستهێناوە ، پلەی چوارەمی لەدەستدا ، ئەوەی تێبینی دەكرا كە یاریزانانی ریال مەدرید بەبێ روح یاریان دەكرد بە تایبەتی لەیاری بەرامبەر ریال سۆسیداد لەناو یاریگای سانتیگۆ بەرنابیۆ ، نە مۆدریچ و نە كرۆس ، نە رامۆس و نە بنزیما تەنانەت ئیسكۆش كە هاتە خوارەوە واپێدەچوو بە زۆری یاری دەكات نەك وەك یاریزانێكی یانەی شاهانە ، تاكە كاری باشی یانەی ریال مەدرید یاریزانی لاوی بەرازیلی ڤینیسۆس جۆنیۆر بوو كەباشترینی یانەی ریال بوو ، ئەگەر بەم ئاستەش بەردەوام بێت داهاتووێكی گەش چاوەڕێی دەكات .
تێبینی : پسپۆری ناوبژیوانی رۆژنامەی ماركا : بێگومان لێدانی سزا بوو بۆ ڤینسۆس
سالار جەلال
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.