گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه، 1600 هاووڵاتیی له كوردستان كه فۆڕمی حه‌جی پڕكردووه‌ته‌وه كه‌موكوڕی له فۆڕمه‌كه‌یان هه‌یه، ده‌شڵێت نامەی تایبه‌تیان بۆ نێردراوە بۆ ئه‌وه‌ی فۆڕمه‌كانیان چاك بكه‌ن، به‌ڵام وەڵامیان نەداوەتەوە.
کاروان ستوونی گوتەبێژی فەرمی حەج و عومڕەی کوردستان ڕایگەیاندووه: بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی کوردستان ئاگاداری ئەو هاووڵاتییانە دەکاتەوە کە ئەمساڵ خۆیان ناونووس کردووە بۆ پرۆسەی حەج ، زیاتر لە 1600 کەس نامەیان بۆ نێردراوە بە نامە ئاگادار کراونەتەوە، تاوەکو کەموکوڕی و هەڵەکانی فۆرمەکانیان چاک بکەن، بەڵام تاوەکو ئێستا نامەکانیان نەکردووتەوە و گۆرانکارییان نەکردووە.
کاروان ستوونی هەروەها گوتیشی: حەج و عومڕەی كوردستان ئاگاداری هەموو هاووڵاتییان دەکاته‌وه کە لە رێگەی ئەکاونتەکانیانەوە یاخود هەژمارەیان له كورد پاس KRDPass سه‌یری فۆرمه‌كانیان بكه‌نه‌وه تاوه‌كو بزانن ئایا نامه‌یان بۆ چووه یاخود نا.
گوتەبێژی فەرمی حەج و عومڕەی کوردستان ئەوەیشی خستەڕوو: هه‌ر كه‌سێك كه نامه‌ی بۆ گەڕابێتەوە و گۆڕانكاری نه‌كات له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ئه‌وا ناوه‌كه‌ی ناچێته تیروپشكه‌وه، بۆیه گرنگه ئه‌و كه‌سانه‌ی فۆڕمیان پێكه‌ش كردووه و نامەی ئاگادارکردنەوەیان بۆ چووە، پێداچوونه به ناوه‌كانیان بكه‌ن له رێگه‌ی ئۆنلاینه‌وه تاوه‌كو دڵنیاببنه‌وه له‌وه‌ی فۆرمه‌كانیان كه‌موكوڕی هه‌یه یاخود نا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.