Erbil 31°C یەکشەممە 27 ئەیلوول 13:43

سەرۆکی حکوومەت پێشوازیی لە باڵیۆزی نوێی نەمسا لە عێراق دەکات

100%

سەرۆکی حکوومەت پێشوازیی لە باڵیۆزی نوێی نەمسا لە عێراق کرد و جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و نەمسا کردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 27ـی ئەیلوولی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ئاکسل ڤێش، باڵیۆزی نوێی ئۆستریا (نەمسا) لە عێراق کرد.

سەرۆکی حکوومەت وێڕای پیرۆزبایی بۆ دەستبەکاربوونی، هەموو پشتیوانییەکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ باڵیۆز دەربڕی و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست.

مەسرور بارزانی ئاماژەی بە پەیوەندی و دۆستایەتیی لەمێژینەی نێوان کوردستان و ئۆستریا کرد.

باڵیۆزی ئۆستریا سوپاسی پشتیوانیی سەرۆکی حکوومەتی کرد و خواستی وڵاتەکەی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکان نیشان دا.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی بارودۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.