ئێواره‌ى ڕۆژى یه‌كشه‌ممه 6 ى 1 ى 2019 ، له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى گه‌ڕی 18 ى خولی پله‌یه‌كى ئیسپانیا ، هه‌ردوو یانه‌ى سێڤیا و ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید رووبه‌رووی یه‌ك بوونه‌وه
یاری نێوان هه‌ردوو یانه به‌یه‌كسان بوون به‌گۆلێك بۆ هه‌ردوو لا به‌كۆتا هات
گۆله‌كه‌ی سێڤیا له‌رێگای یاریزان وسام بن یه‌در له‌خوله‌كى 37 تۆمار كرا ، گۆله‌كه‌ى ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدیش یاریزان ئه‌نتۆن گریزمان له‌خوله‌كى 45 تۆماری كرد
به‌م ئه‌نجامه‌ش ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به 35 خاڵ له‌پله‌ى دووه‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه ده‌بیندرێت ، سێڤیاش به 33 خاڵ له‌پله‌ى سێیه‌مدایه
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.