لە سنووری قەزای چەمچەماڵ لەسەر ڕێگای ناحیەی ئاغجەلەر بۆ گۆپتەپە، دوو ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و بەهۆیەوە هەشت کەس بریندار بوون.
ئەمڕۆ شەممە 29ـی ئاب، ڕاگەیاندنی هاتوچۆی چەمچەماڵ ڕایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا ڕووداوێکی پێکدادان لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی (تۆیۆتا لاندکروزەر) و (تۆیۆتا تاکسی) لەسەر ڕێگای ناحیەی ئاغجەلەر بۆ گۆپتەپە، نزیک گوندی دالاوە ڕوویدا.
هاتوچۆی چەمچەماڵ ئاماژەی بەوە کرد، لە ئاکامی ڕووداوەکەدا هەشت کەس بریندار بوون و دوو لە بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەکانی سلێمانی ڕەوانە کراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.