دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ڕای گه‌یاند: ئه‌گه‌ر هێزه‌كانیشمان له سووریا بكشێنه‌وه، واشنتۆن كورده‌كان له هه‌ڕه‌شه ده‌پارێزێت.
له‌میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئیداره‌كه‌ی له كۆشكی سپی كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2ی كانونی دووه‌می 2019 سازیكرد، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند ده‌یانه‌وێت ته‌نانه‌ت له‌دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له كورده هاوپه‌یمانه‌كانیان بپارێزن.
گوتیشی: ته‌واوكردنی كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له خاكی سوریا پێویستی به ماوه‌یه‌كی دیاریكراوه، ره‌تیشیكرده‌وه كه ماوه‌ی چوارمانگی بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری دیاری كردبێت ئه‌و پرۆسه‌یه ئه‌نجام بدات.
لێدوانه‌كه‌ى تره‌مپ له‌دواى ئه‌وه دێت، كه له كۆتایی ساڵى 2018 كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكاى له سووریا ڕاگه‌یاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.