سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند، سوپاى وڵاته‌كه‌ى به هێواشى له سووریا ده‌كێشێته‌وه.
تره‌مپ له رێى "تویته‌ر"ه‌وه بڵاویكرده‌وه، له سه‌روبه‌ندى بڵاوبوونه‌وه‌ى داعشدا ئاژاوه سووریاى گرته‌وه، ئه‌و كاته ده‌سه‌ڵاتم گرته ده‌ست، ئه‌وه‌ى من له سووریا كردوومه، هه‌ر كه‌سێكى دیكه كردباى نازناوى پاڵه‌وانى نه‌ته‌وه‌یى لێده‌نرا.
گوتیشى" داعش له سه‌روبه‌ندى كۆتایی دایه و ئێمه‌ش سه‌ربازه‌كانمان به هێواشى ده‌كێشینه‌وه.
روونیشیكرده‌وه، بڕیارى كشانه‌وه‌ى سوپاكه‌ى له سووریا به‌شێكه له‌و به‌ڵێنانه‌ى له هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردندا به خه‌ڵكى ئه‌مه‌ریكاى داوه.
تره‌مپ ره‌خنه‌شى له هه‌ندێك جه‌نه‌راڵى سوپاى وڵاته‌كه‌ى گرت و گوتى" پێش ئه‌وه‌ى بێمه سه‌ر ده‌سه‌ڵات نه‌یانتوانیوه ئه‌ركه‌كانى خۆیان به باشى ئه‌نجام بده‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.