Erbil 15°C شەممە 27 نیسان 23:05

ئه‌مریکا هێزه‌کانی له‌ پارێزگای حه‌سه‌که‌ برده‌ ده‌ره‌وه‌

نزیكه‌ی 50 سه‌رباز و ئه‌فسه‌ری ئه‌مریكیی بنكه‌ی خۆیان به‌جێهێشت و به‌ره‌و عێڕاق رۆیشتن
کوردستان TV
100%

راگه‌یاندنه‌كانی توركیا رایانگه‌یاند كه‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 30 دیسه‌مبه‌ر سوپای ئه‌مریكا هێزه‌كانی خۆی له‌ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی پارێزگای حه‌سه‌كه‌ی رۆژئاوای كوردستان بردووه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه‌ ئه‌وه‌ یه‌كه‌م ده‌سته‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكان كه‌ بنكه‌ی سه‌ربازیی خۆیان له‌ شاری مالیكییه‌ی پارێزگای حه‌سه‌كه‌ چۆڵ ده‌كه‌ن.

به‌ وته‌ی دانیشتووانی ناوچه‌كه‌ نزیكه‌ی 50 سه‌رباز و ئه‌فسه‌ری ئه‌مریكیی بنكه‌ی خۆیان له‌ شاری مالیكییه‌ به‌جێهێشت و به‌ ئۆتۆمبێله‌ زرێپۆشه‌كانی خۆیان به‌ره‌و عێڕاق رۆیشتن.

به‌ وته‌ی زانیارییه‌كان نزیكه‌ی 18 بنكه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مریكا له‌ناو خاكی سووریادا هه‌یه‌ و به‌رپرسانی ئه‌مریكیی وتوویانه‌ كه‌ ده‌رچوونی سه‌رجه‌م هێزه‌كانی ئه‌وان نزیكه‌ی دوو تا سێ مانگ ده‌خایه‌نێت.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ عه‌ره‌بییه‌

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.