Erbil 7°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 22:49

پۆمپیۆ داوای له‌ عێراق کرد هێز ڕه‌وانه‌ی سووریا بکات

مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا
پۆمپیۆ داوای له‌ عێراق كرد هێز ڕه‌وانه‌ی سووریا بكات
کوردستان TV
100%

سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی به‌ ئاژانسی هه‌واڵی سكای نیوزی عه‌ره‌بی ڕاگه‌یاند مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ میانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فونی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقدا داوای كرد هێزه‌ عێراقییه‌كان به‌ ڕووبه‌ری 70 كیلۆمه‌تر بێنه‌ ناو خاكی سووریا تاوه‌كو ئه‌و بۆشاییه‌ پڕبكه‌نه‌وه‌ دوای بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا. 

پۆمپیۆ هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد سه‌رۆكی ئه‌مریكا زۆر به‌ په‌له‌ و به‌بێ بیركردنه‌وه‌ ئه‌م بڕیاره‌یدا چونكه‌ تاوه‌كو ئێستا نزیكه‌ی پێنج هه‌زار چه‌كداری داعش له‌ سووریا بوونیان هه‌یه‌ و نابێت ئه‌و بۆشاییه‌ وا پشتگوێ بخرێت و بوار بۆ تیرۆریستان بڕه‌خسێت.
 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.