Erbil 7°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 20:16

ئه‌ڵمانیا له‌باره‌ی کشانه‌وه‌ى هێزه‌کانى ئه‌مریکا له‌ سوریا هۆشداری دا

ئه‌و بڕیاره‌ى ئه‌مریكا زیان به‌ شه‌ڕى دژى داعش ده‌گه‌یه‌نێت
ئه‌ڵمانیا له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌ سوریا هۆشداری دا
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى (THE LOCAL)، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا هۆشدارى دا له‌سه‌ر بڕیارى كشانه‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌ سوریا و هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: بڕیارى كشانه‌وه‌ى ئه‌مریكا زیان به‌خش ده‌بێت بۆ سه‌ر شه‌ڕى دژ به‌ داعش له‌ سوریا. 

هایكۆ ماس وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا ڕایگه‌یاند: مه‌ترسییه‌كانى داعش له‌ سوریا كه‌م بووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام هێشتا كۆتایى پێ نه‌هاتووه‌. 

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا نیگه‌رانى خۆى له‌ بڕیارى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌ سوریا ده‌ربڕى و گوتى: ئه‌و بڕیاره‌ زیان به‌ شه‌ڕى دژى داعش ده‌گه‌یه‌نێت له‌و وڵاته‌.

هایكۆ ماس هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌ بوونى پڕۆسه‌یه‌كى سیاسى كرد له‌ژێر چاودێرى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ دابینكردنى سه‌قامگیرى له‌ سوریا.

بڕیاره‌كه‌ى دۆناڵد ترمپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا ده‌رباره‌ى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌ سوریا نیگه‌رانى زۆرێك له‌ هاوپه‌یمانانى لێكه‌وته‌وه‌، هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ژماره‌یه‌ك سیناتۆرى ئه‌مریكى نیگه‌رانى خۆیان ده‌ربڕى له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ى تره‌مپ، هێزه‌ بیانییه‌كان و هاوپه‌یمانه‌ سه‌ره‌كییه‌كان له‌گه‌ڵ كومارییه‌كان ڕێگرى خۆیان ده‌ربرى له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌و ئه‌و هه‌نگاوه‌یان به‌ ئه‌گه‌رى مه‌ترسى دووباره‌ دروستبونه‌وه‌ى داعش ڕاگه‌یاند.

وڵاتى ئه‌ڵمانیا یه‌كێكه‌ له‌و وڵاته‌ چالاكانه‌ى ناو هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش له‌ عێراق و سوریا.


ئاماده‌كردن و وه‌رگیران/ سیروان عه‌زیز 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.