Erbil 14°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 17:54

ئه‌مریکا سیستمی به‌رگری مووشه‌کی و ئاسمانیی پاتریۆت به‌ تورکیا ده‌دات

به‌های سێ ملیار و 300 ملیۆن دۆلار
کوردستان TV
#13
100%


وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ره‌زامه‌ندی نیشاندا له‌سه‌ر فرۆشتنی سیستمی به‌رگری مووشه‌كی و ئاسمانیی پاتریۆت به‌ توركیا به‌ به‌های سێ ملیار و 300 ملیۆن دۆلار.

ئاژانسی هاریكاری ئاسایشی به‌رگری سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن)، راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌باره‌ت به‌ ره‌زامه‌ندی فرۆشتنی سیستمه‌كه‌ بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ بڕیاریدا له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنی فرۆشتنی 80 مووشه‌كی پاتریۆت لە جۆری MIM-104E، له‌گه‌ڵ 60 مووشه‌ك لە جۆری پاتریۆت-3 (PAC-3) و كه‌لوپه‌ل و پێداویستییه‌كانی كه‌ پێشبینی ده‌كرێت به‌هاكه‌ی سێ ملیار و 300 ملیۆن دۆلار بێت. ئاژانسی هاریكاری ئاسایشی به‌رگری ئه‌مڕۆ له‌باره‌ی ئه‌و فرۆشتنه‌وه‌ زانیاری داوه‌ به‌ كۆنگرێس.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ كرا له‌گه‌ڵ ئه‌و پاكێجی سیستمی به‌رگرییه‌دا، چوار سێتی راداری AN/MQP-65، چوار سیستمی كۆنترۆڵ قفلبوون، 10 كۆمه‌ڵه‌ ئەنتێن، 20 وێستگه‌ی هه‌ڵدانی M903، پێنج وێستگه‌ی كاره‌بایی، له‌گه‌ڵ ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندی، ئامێری تێست، به‌رنامه‌ی مه‌ودا و كه‌لوپه‌لی پشتیوانی هه‌ن.

لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە، پەسەندکردنی فرۆشەکە، مرونەیەکی گرنگ دەداتە توانای بەرگریی ئاسمانیی تورکیا و تیایدا هاتووە تورکیایەکی پارێزراو کە خاوەنی توانای بەرپەرچدانەوەی هەڕەشە ئاسمانیی و مووشەکییەکان و هێرشەکانی دیکە بێت، لەنێو ناتۆ و لە کیشوەری ئەورووپادا ئاشتیی و سەقامگیریی دەستەبەردەکات.

لەوبارەیەشەوە کاربەدەستێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە روونکردنەوەیەکی نووسراودا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، رایگەیاند:

ئەم فرۆشتنە پێشنیازکراوە لە رێگەی بەرزکردنەوەی ئاسایشی هاوپەیمانێکی گرنگی ناتۆ و هاوکارییکردنی هەوڵەکانی هاوپەیمانان و هاوبەشان لە پارێزرانیان لە بەرامبەر هەڕەشە مووشەکیی و ئاسمانییەکاندا، رۆڵی دەبێت لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و ئاسایشی نیشتمانیی وڵاتدا.

تورکیا لە پێناو پەرەپێدانی توانای بەرگریی مووشەکیی و ئاسمانییدا هەروەها لە پێناو بەرگرییکردن لە یەکپارچەیی خاکەکەی و رێگرییکردن لە هەڕەشە هەرێمایەتییەکان، پاتریۆتەکان بەکاردەهێنێت. ئەم فرۆشتنە پێشنیازکراوە توانا بەرگرییەکانی تورکیا بەرزدەکاتەوە لە پێناو پاراستنی سوپای وڵاتەکەی لە بەرامبەر هێرشە دوژمنکارانەکاندا و هەروەها پاراستنی ئەو هاوپەیمانانەی ناتۆ کە لەنێو سنوورەکانی تورکیادان.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.