Erbil 7°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 20:32

ڕوسیا و ئێران و تورکیا له‌سه‌ر نووسینه‌وه‌ى ده‌ستوورى سوریا رێککه‌وتن

له‌ جنێفى پایته‌ختى سویسرا كۆبوونه‌وه‌
ڕوسیا و ئێران و توركیا له‌سه‌ر نووسینه‌وه‌ى ده‌ستوورى سوریا رێككه‌وتن
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى ئه‌سوشیه‌یتد پریس، دوینێ سێشه‌ممه‌ 18ى كانوونى یه‌كه‌م وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌ریه‌ك له‌ وڵاتانى ڕوسیا، ئێران و توركیا گه‌یشتنه‌ ڕێككه‌وتن بۆ ئاسانكردنى یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌یه‌ك بۆ ئاماده‌كردنى ڕه‌شنووسى نوێ و ده‌ستوورى سوورى كه‌ له‌ سه‌ره‌تاى ساڵى 2019 ئه‌نجامی بده‌ن، ئه‌وان هیواى ئه‌وه‌یان خواست پێشه‌نگێك بێت بۆ ده‌ستپێكردنى "پشت به‌خۆبه‌ستن و به‌رده‌وامى" له‌ پڕۆسه‌ى ئاشتى.

هه‌ریه‌ك له‌ سێرگى لاڤرۆڤ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ڕوسیا و محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران و مه‌ولود چاوشئۆغلۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا له‌ جنێفى پایته‌ختى سویسرا كۆبوونه‌وه‌ و گفتوگۆیان له‌سه‌ر یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى كۆمیته‌ى ره‌شنوسى نوێ ده‌ستوور له‌ سوریا كرد.
له‌ لێدوانێكى هاوبه‌ش كه‌ له‌لایه‌ن سێرگى لاڤرۆڤ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ڕوسیا خوێندرایه‌وه‌ ئه‌وان جه‌ختیان له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ كارى لیژنه‌كه‌ ده‌بێت فه‌رمانڕه‌وایى بكرێت له‌ لایه‌ن به‌شداركردنى هه‌موو لایه‌نه‌كان و كاره‌كانیان به‌ شێوه‌یه‌كى بنیادنه‌ر و پێكهێنه‌رانه‌ به‌ڕێوه‌ببات. 

هاوكات مه‌ولود چاوشئۆغلۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا، گوتى هێشتا ناكۆكى هه‌یه‌ له‌ سه‌ر گرووپى كۆمه‌ڵگه‌ مه‌ده‌نییه‌كان بۆ به‌شدارى كردنیان، هه‌روه‌ها به‌ په‌یامنیرانى هه‌واڵه‌كانى رایگه‌یاند: " ئێمه‌ گه‌یشتووین به‌ هه‌نگاوێكى گرنگ له‌ كاره‌كانمان به‌ره‌و لیژنه‌ى ده‌ستوورى سوورى".

ستیڤان دى مستورا نێردراوى تایبه‌ت بۆ سوریا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان هه‌رچه‌نده‌ بڕیاره‌ له‌ به‌روارى 31ى كانوونى یه‌كه‌م واز له‌ پۆسته‌كه‌ى بهێنێت، پاش كۆنگره‌ هاوبه‌شه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ توركیا و ڕوسیا و ئێران به‌ جیا كۆنگره‌یه‌كى رَۆژنامه‌وانیى ئه‌نجامدا و ڕایگه‌یاند له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنیۆ گیوته‌رێس سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كۆده‌بێته‌وه‌ و گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و بڕیارانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كاندا له‌سه‌رى ڕێككه‌وتوون.

ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ له‌ 150 كه‌س پێكدێت و 50 ئه‌ندامى نوێنه‌رایه‌تى ڕێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى و شاره‌زایانى سه‌ربه‌خۆ و سه‌رۆك هۆزه‌كان و ئافره‌تانه‌ى كه‌ رێگریان لێكراوه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ و 50 ئه‌ندام نوێنه‌رایه‌تى حكومه‌ت ده‌كه‌ن و 50 ئه‌ندامیش له‌ ئۆپۆزسیۆنن.

ئامانجى سه‌ره‌كى  ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ بریتییه‌ له‌ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ڕیفۆرم و بنیاتنانه‌وه‌ى وڵات و كۆتایى هێنان به‌ جه‌نگى ناوخۆى سوریا كه‌ 7 ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ و 450 هه‌زار قوربانى لێكه‌وتۆته‌وه‌.

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.