Erbil 15°C یەکشەممە 02 حوزەیران 00:56

جێگری بەڕێوەبەری ئاسایشی ئانتالیا بەمردوویی دۆزرایەوە

گومان بۆ ئه‌وه‌ ده‌چێت به‌ ده‌مانچه‌ خۆی كوشتبێت
کوردستان TV
100%

جێگری بەڕێوەبەری ئاسایشی ئانتالیا، عەلی کارائاسڵان بەمردوویی لەنێو ئۆتۆمبیلەکەیدا دۆزرایەوە.

به‌پێی زانیارییه‌كان دوای ئه‌وه‌ی هاووڵاتییان هه‌ست ده‌كه‌ن كه‌سێك له‌ناو ئۆتۆمبێلێكی راگیراودایه‌ له‌ به‌رزایی كه‌په‌ز ڤارینات-ی ئانتالیا، تیمه‌كانی پۆلیس ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه‌.

دوای ئه‌وه‌ی تیمه‌كانی پۆلیس ده‌گه‌نه‌ ئه‌وێ ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و كه‌سه‌ جێگری بەڕێوەبەری ئاسایشی ئانتالیا، عەلی کارائاسڵان-ه‌. تیمه‌كانی فریاكه‌وتنی خێرای ١١٢یش رایگه‌یاند كه‌ كارائاسڵان گیانی له‌ده‌ست داوه‌. 

گومان بۆ ئه‌وه‌ ده‌چێت كارائاسڵان به‌ ده‌مانچه‌ خۆی كوشتبێت.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.