Erbil 31°C ھەینی 02 تشرینی یەکەم 02:23

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: پرۆسەی چاکسازی لە کێڵگەی کۆرمۆر کاریگەریی لەسەر غازی ماڵان نابێت

100%

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هاووڵاتیان دڵنیا دەکاتەوە کە ئەو پرۆسەی چاکسازییەی لەلایەن کۆمپانیای داناغازەوە لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر ئەنجام دەدرێت، هیچ کاریگەرییەکی لەسەر دابینکردنی غازی ماڵان نابێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتەکە، ئێستا بڕی بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەکە 640 ملیۆن پێ سێجایە، و لە ماوەی پرۆسەی چاکسازییەکەدا بۆ 520 ملیۆن پێ سێجا کەمدەبێتەوە. وەزارەتەکە جەخت دەکاتەوە کە ئەو بڕە کەمبوونەوەیە کاریگەریی لەسەر پشکی غازی ماڵان دروست ناکات.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕایگەیاند، ئەو پرۆسەی چاکسازییە کە ماوەی مانگێکی پێ دەچێت، بەهیچ شێوەیەک نابێتە هۆی کەمبوونەوەی غازی ماڵان و هاووڵاتیان دەتوانن بەبێ نیگەرانی بەکاری بهێنن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.