Erbil 31°C پێنجشەممە 01 تشرینی یەکەم 16:20

ترەمپ: ئەگەری هەیە دوای هەڵبژاردنەکانی تشرینی دووەم بۆردومانکردنی ئێران دەستپێبکاتەوە

100%

سەرۆکی ئەمەریکا پێشبینیی ئەوە دەکات کە دوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی ئەمریکا لە مانگی تشرینی دووەمی داهاتوودا، بۆردومانکردنی ئێران بە شێوازێکی چڕتر دەست پێ بکاتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ی تشرینی یەکەم، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا، لە لێدوانێکیدا بۆ گۆڤاری "تایم" ڕایگەیاند، ئەنجامدانی هێرشی نوێ بۆ سەر ئێران کارێکی ئەگەردارە. ئەم لێدوانەی سەرۆکی ئەمەریکا تەنیا یەک ڕۆژ دوای ئەوە دێت کە بە شێوەیەکی گشتی ڕایگەیاندبوو جەنگەکە بە هەر شێوازێک بێت بەم نزیکانە کۆتایی دێت.

ئەم گۆڕانکارییانە لە لێدوانەکانی ترەمپدا ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی کە واشنتۆن هێشتا بژاردەی سەربازی وەک ئامرازێکی سەرەکی بۆ فشارخستنە سەر تاران دەهێڵێتەوە، بەڵام ڕەنگە بەپێی ئەجێندای سیاسیی ناوخۆیی ئەمەریکا و نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنەکان، ستراتیژییەکانی خۆی بۆ ماوەیەکی کاتی گۆڕانی بەسەردا بێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.