Erbil 31°C ھەینی 02 تشرینی یەکەم 02:23

کەشناسیی هەرێم: شەپۆلێکی بارانبارین و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

100%

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە، کە تێیدا ئاماژە بە کاریگەریی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست و بارانبارین لە زۆربەی ناوچەکان دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ی تشرینی یەکەم، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ڕایگەیاند: ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە هەندێک ناوچە بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت. پێشبینی بارانبارین بە شێوەی نمەباران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی دەکرێت، هەندێک کاتیش هەورەبرووسکەی لەگەڵدا دەبێت. شەپۆلەکە سەرەتا لە سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی گەرمیان دەست پێدەکات و لە کاتەکانی ئێوارەدا لاواز دەبێتەوە. پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ.

بۆ سبەی هەینی 2ی تشرینی یەکەم، بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی، ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت و بارانبارینی مامناوەند و نمەبارانی پچڕپچڕ بەردەوام دەبێت. لە کاتەکانی بەیانیدا بارانبارینەکە سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سۆران دەگرێتەوە، پاشان بۆ دوای نیوەڕۆ کاریگەرییەکەی درێژ دەبێتەوە بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە. پلەی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ 1 بۆ 2 پلە نزم دەبێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:-
 

شار و ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان پێنجشەممە هەینی
هەولێر  30 29
سلێمانی 30 28
دهۆک 30 28
هەڵەبجە 31 29
چەمچەماڵ 30 29
زاخۆ 32 29
ئاکرێ  30 27
گەرمیان 34 33
سۆران 29 27
پیرمام 26 24
حاجی ئۆمەران 22 20

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.