وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان هاوبەشانی کارەبا ئاگادار دەکاتەوە کە بەهۆی ئەنجامدانی پرۆسەی چاکسازی لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر، ماوەی پێدانی کارەبا کەم دەبێتەوە.
ئەمرۆ 1ی تشرینی یەکەم، وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند:لە ماوەی نێوان 10-02 تا 11-02، کۆمپانیای داناغاز دەست بە پرۆسەی چاکسازی لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەکات، ئەمەش کاریگەری لەسەر کاتەکانی پێدانی کارەبا دەبێت و بۆ ماوەیەک کاتەکان کەمدەبنەوە.
وەزارەتی کارەبا جەختی کردەوە کە لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە هەماهەنگیی تەواودان، بۆ ئەوەی ئەو پرۆسەیە کەمترین کاریگەریی لەسەر هاووڵاتیان و پرۆژەی ڕووناکی هەبێت.
وەزارەتەکە ڕوونی کردەوە، ساڵانە لەم وەرزەدا چاکسازی لە کێڵگەی کۆرمۆر ئەنجام دەدرێت، چونکە پلەی گەرما ڕوو لە دابەزین دەکەن و بەو هۆیەوە خواستی هاووڵاتیان بۆ بەکارهێنانی کارەبا کەمدەبێتەوە، ئەمەش وادەکات پرۆسەکە کەمترین کاریگەریی لەسەر کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا هەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.