وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن لە مانگی 9ی 2026، ئاستی بەکارهێنانی پلاتفۆرمی ''قوتابخانەکەم'' لەلایەن مامۆستایان و قوتابییانەوە بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.
د. ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، کە ژمارەی بەکارهێنەرانی پلاتفۆرمەکە گەیشتووەتە 188,569 بەکارهێنەر. وەزیری پەروەردە ئەم پێشوازییە گەرمەی وەک ئاماژەیەکی ڕوون بۆ هەنگاونان بەرەو سەردەمیانەکردنی پرۆسەی خوێندن و سوودوەرگرتنی بەرفراوان لە تەکنەلۆجیا لە ناوەندەکانی پەروەردە و فێربووندا وەسف کرد.
پلاتفۆرمی "قوتابخانەکەم" یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی وەزارەتی پەروەردە بۆ ئاسانکاریی پرۆسەی فێربوون و دابینکردنی سەرچاوەی خوێندن بە شێوەی دیجیتاڵی بۆ مامۆستایان و قوتابییان لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.