Erbil 10°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 00:38

مه‌کگۆرک: له‌ سووریا به‌رده‌وام ده‌بین

تا دامه‌زراندنی هێزە ئه‌منییەکانی ناوخۆ
کوردستان TV
#12
100%


نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش، برێت مه‌كگۆرك رایگه‌یاند تا دامه‌زراندنی "هێزە ئه‌منییەکانی ناوخۆ" له‌ پێناو پاراستنی سه‌ركه‌وتنه‌كان به‌سه‌ر داعشدا له‌ سووریا به‌رده‌وام ده‌بن له‌ مانه‌وه‌یان له‌و وڵاته‌.

برێت مه‌كگۆرك، نوێنه‌ری تایبه‌تی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: هێشتا له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كانیان له‌ دژی داعش به‌رده‌وامن و ئاشكرایكرد كه‌ بوونی داعشیشیان بۆ 1% كه‌مكردوه‌ته‌وه‌ و له‌ هه‌وڵیشدان بۆ ئه‌وه‌ی دوای پاككردنه‌وه‌ی سوریا له‌ داعش به‌رده‌وامی به‌ پاراستنی سه‌ركه‌وتنه‌ به‌ده‌ستهاتووه‌كان بده‌ن.

له‌ وه‌ڵامی پرسیارێك ئاخۆ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به‌ڕابەرایەتی ئه‌مریكا كه‌ی له‌ سووریا ده‌كشێته‌وه‌، مه‌كگۆرك گوتی: له‌ خاڵێكداین كه‌ (ده‌بێت) له‌وه‌ دڵنیا بین هه‌موو سه‌ركه‌وتنه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن. ئامانجی سه‌ربازی شكستهێنانی یه‌كجاره‌كییه‌ به‌ داعش و ناكرێت دوای ساڵانێك شتێك بزانی و ئه‌وان له‌ رووی فیزیكییه‌وه‌ شكست پێبێنی و بڕۆی. ده‌بێت دڵنیا بیت له‌ دامه‌زراندنی هێزە ئه‌منییەکانی ناوخۆ له‌ پێناو پاراستنی سه‌ركه‌وتنه‌كان.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.