Erbil 15°C پێنجشەممە 09 ئایار 21:31

هێزەکانی سووریای دیموکرات 1200 هاولاتى مەدەنی لەدەست داعش رزگار ده‌که‌ن

بەشی زۆریان لە ژن و منداڵ پێكهاتوون
کوردستان TV
100%

هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) رزگارکردنی 1200 خەڵكی مەدەنی لە شارۆچکەی هەجینی سووریا لەدەست داعش راگەیاند.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، رایگەیاند "لە شارۆچکەی هەجینی باشووری رۆژهەڵاتی دێرەزوور، پێکدادان لەنێوان شەڕڤانانی هەسەدە و چەکدارانی داعش روویداوە. 

وتیشى" لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا شەڕڤانان توانیویانە 1200 کەسی مەدەنی لەدەست داعش رزگار بکەن، کە بەشی زۆریان لە ژن و منداڵ پێكهاتوون".

هەسەدە لە راگەیێندراوەکەیدا، باسیشی لەوەکردووە، چەکدارانی داعش لە هەجین و باخۆز تەنگەتاو بوون و گوشار لە خەڵکی دەکەن بۆ ئەوەی چەک لە دژی شەڕڤانان بەکاربێنن و شەڕ بکەن.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.