Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 19:38

ئه‌مریکا خاڵی چاودێری نوێ له‌ باکووری سووریا داده‌نێت و تورکیای له‌وه‌ ئاگادار کردۆته‌وه‌

شوێنی چه‌ند خاڵێكیان دیاری كردووه‌
کوردستان TV
100%

گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به‌ڕابه‌رایه‌تی ئه‌مریكا، شۆن ریان رایگه‌یاند، مه‌به‌ست له‌ دانانی خاڵه‌كانی چاودێری له‌سه‌ر سنووری سووریا، رێگه‌گرتنه‌ له‌ هه‌وڵه‌كانی دزه‌كردنی چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش بۆ ناو خاكی توركیا.

شۆن ریان له‌ رێگای ڤیدیۆ كۆنفڕانسێكه‌وه‌ له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان له‌ دژی داعش له‌ سووریا و عێراق دوا.

گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به‌ڕابه‌رایه‌تی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا له‌ رێگای ده‌ورییه‌ هاوبه‌شه‌كانی توركیا و ئه‌مریكا له‌ منبج رێگه‌ له‌ چوونی رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كان گیراوه‌ بۆ ئه‌وێ و هه‌روه‌ها رۆڵیان هه‌بووه‌ بۆ باشكردنی ره‌وشی ناوچه‌كه‌.

شۆن ریان له‌باره‌ی دامه‌زراندنی خاڵی چاودێری له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریاش له‌ لایه‌ن ئه‌مریكا گوتی: "هێزه‌كانی ئه‌مریكا به‌ مه‌به‌ستی رێگه‌گرتن له‌ هه‌وڵی چه‌كدارانی داعش بۆ هه‌ڵاتن به‌ره‌و توركیا خاڵی چاودێری له‌ باكووری دۆڵی فوراتی ناوه‌ڕاست داده‌نێت. ئه‌م خاڵانه‌ له‌ هه‌مان كاتدا شه‌فافیه‌تی زیاتر دێنێته‌ دی و توركیاش باشتر ده‌پارێزێت له‌ ئه‌ندامانی داعش. له‌باره‌ی ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌(ی ئه‌مریكا) له‌ هه‌ماهه‌نگیداین و توركیامان ئاگاداركردۆته‌وه‌ چونكه‌ ئه‌مانه‌ له‌ سنووره‌كانی توركیادا ده‌بن.

گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به‌ڕابه‌رایه‌تی ئه‌مریكا، شۆن ریان تیشكی خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ هێشتا هیچ خاڵێكی چاودێرییان دانه‌ناوه‌ و ته‌نها شوێنی چه‌ند خاڵێكیان دیاریكردووه‌.

له‌ وه‌ڵامی پرسیارێك له‌ باره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ ئایا سه‌باره‌ت به‌مه‌ رای توركیا وه‌رده‌گرن، شۆن ریان گوتی: توركیا به‌ ته‌واوی له‌وه‌ ئاگاداركراوه‌ته‌وه‌.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.