Erbil 11°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 16:38

وادەی دەستپێکردنی گفتوگۆکان لە ئەستانە دیاریکرا

سەركردەكانی رووسیا، توركیا و ئێران كۆدەبنەوە
وادەی دەستپێكردنی گفتوگۆكان لە ئەستانە دیاریكرا
کوردستان TV
100%

سەركردەكانی رووسیا، توركیا و ئێران لە 28ی ئەم مانگە لە ئەستانەی پایتەختی كازاخستان، كۆدەبنەوە.

كایرات ئەبدراخمانۆڤ، وەزیری دەرەوەی كازاخستان رایگەیاند  28ی  ئەم مانگە ئەو سێ وڵاتە بۆ چارەسەركردنی پرسی سووریا كۆدەبنەوە.

روونیشیكردەوە كە نوێنەری حكوومەت و هێزە بەرهەڵستكارەكانی سووریا كە بەشێكییان ئیسلامییە توندڕەوەكانن بەشداری كۆبونەوەكە دەبن، بەڵام هیچ ئاماژەیەك بۆ بەشداریكردنی هێزە كوردییەكان نەكراوە.

لە ئەیلوولی ساڵی 2017ەوە تاكو ئێستا، شاری ئەستانە چوار جار بۆتە شوێنی كۆبوونەوەی لوتكەیی سەبارەت بە چارەسەركردنی جەنگ و كێشەكانی سووریا.

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.