Erbil 12°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 16:18

بیخاڵی له‌ کتێبه‌ تازه‌که‌ی باس له‌ ململانێی ناوماڵی شیعه‌ ده‌کات

باسه‌ له‌ ناكۆكییه‌كانی نێوان شیعه‌ی ئێرانی و عێراقی ده‌كات
کوردستان TV
100%

نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسی كورد " نووری بێخاڵی " له‌ ژێر ناوی " ململانێی ناوماڵی شیعه‌ له‌ حه‌وزه‌وه‌ تا حه‌شد" نوێترین كتێبی خۆی به‌ چاپ گه‌یاندو وبه‌منزیكانه‌ له‌ كتێبخانه‌كانی كوردستان بڵاوده‌كرێته‌وه‌ و ده‌خرێته‌ به‌ر دیدی خوێنه‌ران . 

ئه‌م كتێبه‌ كتێبێكی فیكریی، سیاسیی و مێژووییه‌ ، ده‌زگای ڕۆژنامه‌وانی " وشه‌ "  وه‌ك حه‌وته‌مین كتێبی  خۆی بۆ نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس " نووری بێخاڵی " چاپی بكات ، كتێبه‌كه‌ باس له‌ دروستبوونی شیعه‌ و قۆناغه‌ ئاینی و سیاسییه‌كانی و داهاتی حه‌وزه‌، تا ململانێكانی ناوماڵی شیعه‌ ده‌كات .

ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی ئه‌م كتێبه‌ باسكردنه‌ له‌ ململانێ و ناكۆكییه‌كانی نێوان شیعه‌ی ئێرانی و عێراقی ، له‌ ناویشیاندا سروشتی ناكۆكیی نێوان حه‌وزه‌ی قوم و نه‌جه‌ف و مه‌رجه‌عی هه‌ردوو وڵات .
 

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.