عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوەیەکدا بەرامبەر بە هێرشە درۆنییەکەی سەر نووسینگەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند کە "هیچ شتێک پاساو بۆ ئەم هێرشە بێباکانەیە ناهێنێتەوە"
وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئێكس) بڵاوی كردۆتەوە، داوای لە "دۆستە کوردەکان" کرد کە وریای ئەو پیلانانە بن کە ئامانجیان تێکدانی پەیوەندییەکانی نێوان دراوسێکانە.
عێراقچی ئاماژەی بەوە کرد کە ڕەنگە ئەمە ئۆپەراسیۆنێکی "ئاڵای ساختە" بێت لەلایەن لایەنی سێیەمەوە بۆ دروستکردنی دووبەرەکی. ئەو جەختی کردەوە کە ئێران هەمیشە پارێزەری کورد بووە بەرامبەر بە سەدام و داعش، سوپاسی ئەو ئاسایشەشی کرد کە هەرێمی کوردستان لەسەر سنوورەکان بۆ ئێران دابینی کردووە.
بەبەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕێگەی دوو درۆنەوە، هێرشكرایە سەر نووسینگەی تایبەتی مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن لە پیرمام، خۆشبەختانە هێرشەكان هیچ زیانێكی گیانییان نەبوو.
لەبارەی هێرشەكە، دژەتیرۆری كوردستان رایگەیاندبوو "بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 17ی ئابی 2026، لە کاتژمێر 00:28، دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە جۆری (حەدید-110) لە دیوی سنووری وڵاتی ئێرانەوە ئاراستەی بارەگای نووسینگەی تایبەتی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن لە قەزای پیرمامی پارێزگای هەولێر کران، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانییان لێ نەکەوتەوە".
دژەتیرۆری كوردستان هەروەها رایگەیاندبوو "ئەم هێرش و دەستدرێژییانە بە توندترین شێوە سەرکۆنە دەکەین و بەهیچ شێوەیەک مایەی قبووڵکردن نین، تەواوی بەرپرسیارێتیی لێکەوتەکانیشی لە ئەستۆی ئەنجامدەرانیدایە".
Nothing justifies the reckless attack on PM Barzani's office. Kurdish friends should be vigilant against false-flag ploys to sow discord between neighbors.
— Seyed Abbas Araghchi (@araghchi) August 17, 2026
We protected our Kurdish friends against Saddam and DAESH, and we're thankful for security they've provided on our border.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.