شه‌وی رابردوو له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى جه‌وله‌ى چواره‌م له‌خولی یانه پاله‌وانه‌كانى ئه‌وروپا مانچسته‌ر یونایتد به‌دووگۆل له‌به‌رامبه‌ر گۆلێك سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر یۆڤانتۆس تۆمار كرد
یاریه‌كه له‌یاریگاى یۆڤانتۆس به‌ڕێوه‌چوو ، تایمى یه‌كه‌می یاریه‌كه گۆلی تێدا تۆمار نه‌كراو به‌یه‌كسان بوون به‌كۆتا هات ، له‌خوله‌كی 64 ى تایمى دووه‌می یاریه‌كه رۆنالدۆ
گۆڵی پێشکەوتنی یۆڤانتۆسی تۆمارکرد
لە خولەکەکانی 86 و 90 یاریه‌كه مانچستەر یونایتد دوو گۆڵی لە رێگەى یاریزانان خوان ماتا ، ئالێکس ساندرۆی بەرگریکاری یۆڤانتۆسەوە تۆکارکرد ، یاریه‌كه‌ش به‌ئه‌نجامی دووگۆل به‌رامبه‌ر گۆلێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی مانچسته‌ر یونایتد به‌كۆتا هات
ریزبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌كه‌ش به‌م شێوه‌یه ، یۆڤانتۆس بە نۆ خاڵ له‌پله‌ى یه‌كه‌م دایه ، مانچستەر یونایتد بە 7 خاڵ دووەمە ، ڤالانسیا بە 5 خاڵ سێیەمە ، یۆنگ بۆیزیش بە 1 خاڵ چوارەمە.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.