Erbil 31°C پێنجشەممە 27 ئاب 03:19

دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق چەندین پارچە شوێنەواری دەگمەن بگەڕێنتەوە و تۆڕێکی قاچاخچی دەستگیر دەکات

کوردستان TV
100%

لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ پاراستنی میراتی مێژوویی و شارستانی وڵات، دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە بەغدا توانی کۆمەڵێک پارچە شوێنەواری دەگمەن بگەڕێنتەوە کە پێکهاتبوون لە 5 پەیکەر، 5 پارچە گۆزەی فەخفوری، مۆرێکی لوولەکی و چەندین سکەی دراوی کۆن. تەواوی پارچەکان بەپێی یاسا ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکرێن تاوەکو لە شوێنی تایبەت و مۆزەخانەکاندا بپارێزرێن.

هاوکات، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی زنجیرەیەک ئۆپراسیۆنی جۆراوجۆری لە پارێزگاکانی (کەرکووک، نەینەوا، ئەنبار، بابل و واسیت) ئەنجامدا. لەم چالاکییانەدا کە پاڵپشت بە زانیاری هەواڵگری ورد بوون، دەست بەسەر سەدان پارچە شوێنەوار، دەستنووس و سکەی زێڕی دەگمەندا گیرا، هەروەها چەندین بازرگان و قاچاخچی شوێنەوار دەستگیر کران.

لە پارێزگای نەینەواش، فەرمانبەرێکی حکوومی دەستگیر کرا کە بە شێوەیەکی نایاسایی زەوییە شوێنەوارییەکانی دەبڕی و دەیفرۆشتن. لە ئێستادا سەرجەم تۆمەتبارەکان بۆ وەرگرتنی سزای یاسایی، ڕەوانەی دادگا کراون.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.