Erbil 31°C چوارشەممە 26 ئاب 14:53

سەرۆک وەزیران: ڕۆژی 30ـی ئەیلوولی داهاتوو سەروەریی تەواوەتیی عێراق ڕادەگەیەنین

کوردستان TV
100%

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە ڕۆژی 30ـی ئەیلوولی داهاتوو وادەی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەبێت لە عێراق و لەو ڕۆژەدا سەروەریی تەواوەتیی وڵات بەسەر تەواوی خاکەکەیدا ڕادەگەیەنرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 24ـی ئاب، عەلی فالح زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: ئێمە لە ڕۆژی 30ـی ئەیلوولی داهاتوودا چاوەڕێی کشاندنەوەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراقین، تاوەکو تێیدا عێراقییەکان سەروەریی تەواوەتیی خۆیان بەسەر تەواوی خاکی پیرۆزی عێراقدا ڕابگەیەنن. جەختیشی کردەوە کە حکوومەتەکەی بەڵێنی بونیادنانی عێراقێکی سەربەخۆ و بەهێزی داوە کە تێیدا شکۆ و ئاسایش بۆ هەمووان مسۆگەر بێت.

عەلی زەیدی ئاماژەی بەوە کرد کە نابێت عێراق ببێتە وێستگەیەک بۆ ئازاردانی وڵاتانی دیکە، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی یەکتر. هەروەها داوای کرد کە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی لەم کاتە هەستیارەی ناوچەکەدا پەنا بۆ ڕێبازی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) بەرن بۆ بەدیهێنانی یەکڕیزی و پاراستنی بەرژەوەندیی گەلەکانیان.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.