Erbil 31°C پێنجشەممە 27 ئاب 10:35

بەهۆی جەنگی ئێرانەوە ئەمریکا مەشقە سەربازییەکانی لەگەڵ کۆریای باشوور هەڵوەشاندەوە

کوردستان TV
100%

واشنتن بڕیاری دا مەشقە سەربازییە هاوبەشەکانی وشکانی لەگەڵ سیئۆل هەڵبووەشێنێتەوە، ئەمەش بەهۆی کەمیی ئەو هێزە سەربازییانەی کە لە ئێستادا لەبەردەستدان. ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە کە گرژییەکان لەگەڵ کۆریای باکوور لە زیادبووندان و ئەو وڵاتە بەردەوامە لە تاقیکردنەوە مووشەکییەکانی.

ئەمڕۆ دووشەممە 24ـی ئاب، فەرماندەیی هێزە دەریایییەکانی کۆریای باشوور، ڕایگەیاند: ئەمریکا ئەو مەشقە سەربازییانەی کە بڕیار بوو لە مانگی 9ـی داهاتوو ئەنجام بدرێن، هەڵوەشاندووەتەوە. هۆکارەکەشی بۆ جەنگی ئێران گەڕاندووەتەوە کە بووەتە هۆی سنوورداربوونی ژمارەی ئەو سەربازە ئەمریکییانەی کە دەتوانن بەشداری لە مەشقەکاندا بکەن.

گوتەبێژی هێزە دەریایییەکانی کۆریای باشوور لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد، کە لایەنی ئەمریکی لە مانگی 6ـی ڕابردوودا بە فەرمی ئاگاداری کردوونەتەوە کە ژمارەی ئەو سەربازانەی پێویستن بۆ ئەنجامدانی مەشقی سەربازی لەسەر ئاستی فیرقە، زۆر کەم و سنووردارن.

ئەم بڕیارە دوای فەرمانێکی کتوپڕی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دێت بۆ کەمکردنەوەی مەودای مەشقە سەربازییە ساڵانەیەکان. ترەمپ تێچووی زۆری مەشقەکان و ڕەتکردنەوەی بەشداریکردنی سیئۆل لە جەنگی دژی ئێرانی وەک هۆکاری سەرەکیی ئەم هەنگاوە ناوبردووە. تاوەکو ئێستاش هەردوو وڵات لە گفتوگۆدان بۆ دۆزینەوەی کاتێکی تر بۆ دەستپێکردنەوەی مەشقەکان.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.