Erbil 31°C دووشەممە 24 ئاب 20:04

ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێرەوە

100%

پۆلیسی هەولێر ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت بە پشێوییەکانی شەوی ڕابردووی سنووری قەزای خەبات بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، بە فەرمانی دادوەر چەند کەسێک ڕاگیراون و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر هەر کەسێکی دیکەش دەگیرێتە بەر کە بەشدارییان لەو ڕووداوە کردووە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، شەوی یەکشەممە ڕێکەوتی 23ی ئابی 2026، چەند کەسێک لە گوندی گردەڕەشەی سنووری قەزای خەبات دەستیان کردبوو بە دروستکردنی پشێوی و نا ئارامی، بۆ پاراستنی ئۆقرەیی و ڕێگریکردن لە زیانگەیاندن بە سەروماڵی هاووڵاتییان و کەرتی گشتی، هێزەکانمان گەیشتنە سنوورەکە و ئەوانەی دەستیان لە دروستکردنی پشێوییەکەدا هەبوو بە فەرمانی دادوەر ڕاگیراون.

پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا، ڕێکاری یاسایی بەرامبەر هەر کەسێکی دیکەش دەگیرێتە بەر کە بەشدارییان لەو ڕووداوە کردووە.

لە کۆتایی ڕوونکردنەوەکەدا جەخت کراوەتەوە، هاووڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە کە ڕێگا نادرێت هیچ کەسێک زیان بە ئاسایش و دۆخی ئارامی سنوورەکە بگەیەنێت، پۆلیس یاسا بۆ پاراستنی موڵک و ماڵی گشتی و هاووڵاتییان جێبەجێ دەکات.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.