Erbil 31°C چوارشەممە 26 ئاب 14:53

ئیسماعیل بەقایی: سیاسەتی دەرەوەی ئێران تێکەڵەیەک لە شەترەنج و پۆکەرە

کوردستان TV
100%

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی دەستی کردووە بە تێکەڵکردنی ستراتیژییە کۆنەکەی کە لەسەر بنەمای ئارامگرتن بونیاد نرابوو، لەگەڵ گرتنەبەری مەترسیی زیاتر لە سیاسەتی دەرەوەدا.

ئەمڕۆ دووشەممە 24ـی ئاب، ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکدا گوتی: ئێمە مێژوویەکی درێژمان لە یاریی شەترەنجدا هەیە، بەڵام لە ساڵانی ڕابردوودا بووینەتە یاریزانی پۆکەریش، ماوەیەکە بە تێکەڵەیەک لە هەردوو یارییەکە مامەڵە دەکەین.

ئەم لێدوانەی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەیە بۆ گۆڕانکاری لە تاکتیکەکانی تاران لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا بەو مانایەی لە لایەکەوە وەک شەترەنج بە وردی و ئارامگرتنەوە پلان بۆ هەنگاوە ستراتیژییەکانی دادەنێت و لە لایەکی دیکەشەوە وەک یاریی پۆکەر ئامادەیە مەترسیی گەورە بگرێتە ئەستۆ بۆ بەدەستهێنانی دەستکەوتە سیاسی و دیپلۆماسییەکانی.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.