کۆڵبەرێکی تری کورد تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەكانی ئێران لە سنورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژرا و دوو كۆڵبه‌ری دیكه‌ش برینداربوون.
ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە 3ی 11/ 2018، هێزە ئەمنییەكانی ئێران لە سنوری شێخ سڵەی سەر بە سەلاسی باوەجانی لە پارێزگای كرماشان تەقەیان لە پۆلێك كۆڵبەر كردووە و لە ئاكامدا كۆڵبەرێك بەناوی برومەند بەهرامی كوژرا.
هه‌روه‌ها هاتووه هه‌ر لە هەمان كاتدا به‌هۆی ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منیه‌كانی ئێران دوو كۆڵبه‌ری دیكه‌ش به سه‌ختی برینداربوونه به ناوه‌كانی ئەركان بەهرامی و هۆشیار نەمامی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.