پێگه‌ی رۆژنامه‌ی سه‌نی بریتانی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی تازه‌ی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ی خاوه‌نی یانه‌ی لیسته‌ر ستی ئینگلیزی بڵاوكرده‌وه، كه بووه هۆی گیان له ده‌ستدانی سه‌رۆكی یانه‌كه‌و چوار كه‌سی دیكه‌ی نێو فڕۆكه‌كه.
گرته ڤیدیۆكه له نێو یاریگای لیسته‌ر ستی وێنه‌ی گیراوه‌و به روونی چركه‌ساتی فڕینی فڕۆكه‌كه له نێو یاریگاكه ده‌بینرێت، به‌ڵام دواتر به‌خێرایی دووكه‌ڵ له‌فڕۆكه‌كه به‌رز ده‌بێته‌وه‌و به‌چوارده‌وری خۆی ده‌سووڕێته‌وه و پاشان ده‌كه‌وێته نێو شوێنی پارك كردنی ئۆتۆمبیل له كینغ ستادیۆم.
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.