Erbil 31°C شەممە 22 ئاب 19:52

وەزیری بەرگری ئیسرائیل: ڕەخنەکانی ئەمریکا لەبارەی بۆردوومانکردنی سووریا پڕن لە چەواشەکاری

100%

یسرائیل کاتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، ڕۆژی شەممە هێرشی توندی کردە سەر لێدوانەکانی باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا و ڕەخنەکانی واشنتنی سەبارەت بە هێرشە ئاسمانییەکانی وڵاتەکەی بۆ سەر سووریا ڕەت کردەوە.

ئەم کاردانەوەیەی وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دوای ئەوە دێت کە (تۆم باڕاک)، باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا، کە هاوکات بەرپرسی دۆسیەی سووریایە لە ئیدارەی ئەمریکا، ڕەخنەی لە هێرشێکی ئیسرائیل گرتبوو کە بنکەیەکی سەربازیی سووریای لە نزیک سنوورەکانی تورکیا کردبووە ئامانج.

یسرائیل کاتس لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) نووسیویەتی: "ئیسرائیل پێش ئەنجامدانی هێرشەکە، زانیاریی هەواڵگریی وردی ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارە ڕێگەپێدراوەکانی ئەمریکا کردووە."

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لێدوانەکانی باڵیۆزی ئەمریکای بە "پڕ لە چەواشەکاری" وەسف کرد و جەختی کردەوە کە ئەو قسانە بە تەواوی پێچەوانەی هەڵوێست و تێڕوانینەکانی خودی دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکی ئەمریکان، بەتایبەتی سەبارەت بە پرسی بەرزاییەکانی جۆلان.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.