ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 17ی ئه‌یلوول، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەڕەشەی کەمکردنەوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپای کرد، ئه‌وه‌ش له به‌رامبه‌ر گرتنه‌به‌ری هاوبه‌شیی ئه‌ندامییه‌تی له‌گه‌ڵ كه‌نه‌دا.
گوتەکانی ترەمپ دوای ئەوە هات کە ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا ئەو ئەگەرەی بەرزکردەوە، لە سەروبەندی گوتارێکی چاوەڕوانکراوی مارک کارنی سەرۆکوەزیرانی کەنەدا بۆ پەرلەمانی ئەوروپا.
ترەمپ لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان، لەبارەی ئەو پلانەی کە لەلایەن ڤۆن دێر لاینەوە پەردەی لەسەر لادرا، گوتی: "ئەوە شتێکی گاڵتەجاڕییە". "ئەگەر بچنە پێشەوە، و ئەگەر هەر کارێکی دوژمنکارانە تێیدا ببینم، باجی زۆر توند دەسەپێنم یان بازرگانی لەگەڵ ئەوروپا دەوەستێنم".
سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا پێشنیاری کردبوو کە کەنەدا ببێتە یەکەم ئەندامی هاوبەشی یەکێتی ئەوروپا، لە هەوڵێکدا بۆ بەرزکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا.
ڤۆن دێرلا‌ین ڕاشیگه‌یاندووه: پێشنیاری کردووە کە کەنەدا بەشداری لە "ئەنجوومەنی ئاسایشی ئەوروپا" بکات کە هەوڵدەدات لە داهاتوودا ببێته ئه‌ندام له‌و ئه‌نجوومه‌نه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.