Erbil 31°C پێنجشەممە 17 ئەیلوول 14:40

پەیامی هاوخەمیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی كەمال شاكر

100%

ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ 17ی ئه‌یلوول، به‌هۆی كۆچی دوایی سیاسه‌تمه‌داری دیاری كورد كه‌مال شاكر سكرتێری پێشووتری حزبی شیوعیی كوردستان و وەزیری پێشووتری تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی هاوخه‌میی ئاڕاسته‌ی ماڵبات و كه‌سوكار و هاوڕێكانی كرد.

 

ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه‌.. 

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی سكرتێری پێشووتری حزبی شیوعیی كوردستان و وەزیری پێشووتری تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان (كەمال شاكر)ـم پێ گەییشت.  

خوالێخۆشبوو كەمال شاكر كەسایەتی و سیاسەتمەدارێکی نیشتیمانپەروەری كورد بوو كە ژیانی خۆی بۆ خەبات و تێكۆشانی گەلەكەی تەرخان كرد.

پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و كەسوكار و هاوڕێیانی خوالێخۆشبوو كەمال شاكر دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لە خودای گەورە داواكارم جێگەی بەهەشت بێت و سەبر و ئارامی بە گشت لایەك بدات.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی

17ی ئەیلوولی 2026

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.