Erbil 31°C پێنجشەممە 17 ئەیلوول 12:20

ئوستراڵیا وه‌رگرتنی كۆچبه‌ران سنووردار ده‌كات

100%

ئه‌مرۆ پێنجشەممە 17ی ئه‌یلوول، دەسەڵاتدارانی ئوسترالیا ڕایانگەیاند، بەنیازن کار لەسەر کەمکردنەوەی کۆچبەریی بکەن لەڕێگەی توندکردنەوەی ڕێکارەکان بۆ قوتابیان و خاوەن ڤیزەی کارکردن و گەشتیاری، کە هەندێکجار بۆ مانەوەی هەمیشەیی وه‌كو ده‌رفه‌تێك به‌كارده‌هێنرێت.

 جگە لەوەی حكوومه‌تی ئوسترالیا بڕیاری داوه‌ توندتر بێت لەگەڵ ئەو کەسانەی کە ماوەی یاسایی مانەوەیان له‌ وڵاته‌كه‌ پێشێل دەکەن.

لای خۆیه‌وه‌، تۆنی بێرک، وەزیری ناوخۆی ئوسترالیا بە یانەی ڕۆژنامەوانی لە کانبێرای ڕاگەیاندووە، "فشارەکان لەسەر کەرتی نیشتەجێبوون زۆر زیادی كردووه‌ و  داوای گۆڕانکاری دەکەن، هەرچەندە کۆچکردن لە بنەڕەتدا سەرچاوەی هێزێکە بۆ ئوسترالیا".

ناوبراو ڕەتیکردەوە کە پارتی کرێکارانی دەسەڵاتدار ڕێساکانی ڤیزەی توندتر کردبێتەوە، به‌ڵكو ته‌نیا ڕێككاره‌كان سنووردار ده‌كه‌ن.

لای خۆیه‌وه‌، گروپە بازرگانییەکان هۆشدارییان دا لەوەی ئەم جۆرە ڕێوشوێنانە زیان بە ئابووری وڵات دەگەیەنن  و هێزی كار كه‌مده‌بێته‌وه‌.

بورک گوتی "پێویستە کۆچبەری کەم بکەینەوە بۆ ئەوەی کەرتی نیشتەجێبوون بتوانێت خواستەکان دابین بکات"، بەڵام لە هەمان کاتدا جەختی لەوە کردەوە کە قەیرانی دانیشتووان بەهۆی کۆچبەرانەوە نییە.

جێی باسه‌، جیاوازی نێوان هاتن و ڕۆشتن بۆ ئوسترالیا لە ساڵی 2022دا گەیشتووه‌ته‌ لوتکە، ئەمەش دوای کردنەوەی سنوورەکان دوای پەتای کۆڤید-19.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.